"ئاڵۆزییه‌کانی زاخۆ پێلانێکی فه‌شه‌ڵ بوو بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی"
13:11 *2011/12/3
درێژه‌ی بابه‌ت...
ئاڵۆزییه‌کانی زاخۆ پێلانێکی فه‌شه‌ڵ بوو بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی
ڕۆژی 2/12/2011 (6 ی محه‌ڕه‌می 1433 کۆچی) که مانگ و ڕۆژی ماته‌مینیی شیعه‌کان و به‌تایبه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه بۆ کوژرانی حوسێنی کوڕی عه‌لی له 10ی محه‌ڕه‌می 1372 ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا، کۆمه‌ڵێک مێرمنداڵی شاری زاخۆ به دوای نوێژی هه‌ینیدا، به هاندانی پێشنوێژی یه‌کێک له مزگه‌وته‌کانی ئه‌و شاره، ڕژانه سه‌نته‌ری شاری زاخۆ و به ڕاپۆرتی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن، سه‌نته‌رێكی ماساژ، 10 دوكانی مه‌یفرۆشتن، جه‌ند ئوتۆمبێل و سێ گازینۆی شاریان سوتاند، چه‌ند که‌سێکیان بریندار کرد و زیانێکی زۆریان به سامانی خه‌ڵکی زاخۆ گه‌یاند.
"رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا - بەشی دووەم و کۆتایی"
11:11 *2011/11/16
درێژه‌ی بابه‌ت...رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا
ئاماده‌کردنی ئه‌فراسیاب گرامی
بەشی دووەم و کۆتایی
- به‌رگری ره‌وا یان شه‌ر له کوردستان له کوێوه ده‌ستی پێ کرد و ئاکامه‌کانی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی چ بوون؟ به‌گشتی جه‌نگ له کوردستان چ ده‌ره‌نجامگه‌لێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به دواوه بوو؟
وه‌ڵام: هه‌ر ناوێکی لێ بنێین شه‌ڕ یان به‌رگریی ڕه‌وا، کوردستانی توشی کاره‌سات کرد. به‌رله‌وه‌ی که کێشه‌ی کورد و ڕژێم ئاوێته‌ی شه‌ڕ ببێت، له کوردستاندا شه‌ڕی خۆبه‌خۆ هه‌بوو. شه‌ڕ له‌نێوان حیزبی دیموکرات و عه‌شیره‌تی مه‌نگوڕ، کۆمه‌ڵه و سوپای ڕزگاری و دیموکرات، چه‌کدارانی سه‌ربه ڕژێمی به‌عسی عێراق و سه‌ڵته‌نه‌تخواز دژی ڕژێمی ئێران، شه‌ڕی حیزبی دیموکرات و ڕێکخراوی په‌یکار، کۆمه‌ڵه و چریک دژی ده‌ره‌به‌گه‌کان. دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی کۆماری ئیسلامیی دژی گه‌لی کورد، شه‌ڕی کۆمه‌ڵه و دیموکرات بۆ ماوه‌ی نۆ ساڵ وه‌ک درێژترین شه‌ڕی سه‌ده‌ی بیسته‌م. شه‌ڕ له هه‌موو بوارێک‌دا زیانی قه‌ره‌بوونه‌کراوی لێکه‌وته‌وه. زیاتر له شه‌شهه‌زار مرۆڤی تێدا کوژرا، بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر مناڵانی کوردی له خوێندن و په‌روه‌رده‌بوون دورخسته‌وه، گه‌شه‌ی ئابوریی وه‌ستاند و زیانی به ئابوریی کوردستان و ئێران گه‌یاند و سه‌دان هه‌زار که‌سی له زێدی خۆی کرده‌وه و ئاواره‌ی وڵاتانی کردن و ...تد.
"رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا"
12:54 *2011/11/15
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا
ئاماده کردن: ئه‌فراسیاب گرامی
حامید گه‌وهه‌ری: گرێپوچکه‌یه‌ک له بزوتنه‌وه‌ی ڕۆشنبیریی و کاری به کۆمه‌ڵی حیزبایه‌تیدا هه‌یه که زیانی زۆری به بزوتنه‌وه، حیزبه‌کان و ته‌نانه‌ت تاکی کورد گه‌یاندوه. ئه‌م گرێپوچکه‌یه، نه‌حاواوه‌یی سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کانه له‌گه‌ڵ یه‌کتر که به به‌رده‌وامی جیابوونه‌وه و له‌تکردنی حیزبه‌کانی به‌دوادا هاتووه
ئاماژه: هەل‌ومەرجی سیاسیی كوردستان لە بەر جوگرفیای دابەشكراوی سیاسی‌و ژیۆپۆلتیكی سەخت، بەردەوام لە رەوشێكی نالەباردا بووە. ئەم بارودۆخە بە درێژایی چەندین سەدە بەردەوام بووە‌و به مێژوویه‌کی خوێناویدا تێپه‌ڕیوه، بزووتنه‌وه‌ی کورد به‌مه‌به‌ستی دیاری کردنی مافی چاره‌نووس و گه‌یشتن به‌مافه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خۆی له ئاکامی ئه‌م بارودۆخه‌دا سه‌ری هه‌ڵدا. سه‌ده‌ی بیسته‌م تراژیکترین سه‌ده‌ی مێژووی کورده که بزووتنه‌وه‌ی کورد هه‌وراز و نشێوی زۆری تێپه‌ڕاند، شه‌ری یه‌که‌م و دووهه‌می جیهانی، جه‌مسه‌ربه‌ندی جیهان به‌سه‌ر خۆر‌هه‌ڵات و خۆرئاوا، دامه‌زرانی حزب و رێکخراوی مۆدێرنی کوردی، ته‌شه‌نه‌کردنی بیری چه‌پ و مارکسیزم ـ لینینیزم و دواهاته‌کانی شۆڕشی 57 ی ئێران، رێفۆرم و ئیسلاحات له ئێران و بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز، به‌هاری عه‌ره‌بی و نادیاربوونی ئاسۆی کورد له نێوان قه‌یرانه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین. هه‌موو ئه‌مانه له‌م زه‌نجیره وتووێژانه‌دا ده‌که‌ونه به‌رباسه‌وه:
- سه‌ره‌تا وه‌ک ده‌روازه‌یه‌ک بۆ چوونه نێو باسه‌که‌مانه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی کورد له روانگه‌ی کۆمه‌ڵناسی سیاسییه‌وه چۆن پێناسه ده‌که‌ن؟
درێژه‌ی بابه‌ت...
"کۆڕی یادکردنه‌وه و ڕێزلێنان له که‌ریم حیسامی"
09:40 *2011/10/18
درێژه‌ی بابه‌ت...کۆڕی یادکردنه‌وه و ڕێزلێنان له که‌ریم حیسامی
له ده‌یه‌مین ساڵی کۆچی دوایی که‌ریم حیسامیدا، ڕۆژی 15/10/2011 بنه‌ماڵه‌ی که‌ریم حیسامی به هاوکاریی ناسر ئیبراهیمی و جه‌عفه‌ر مه‌عروفی، کۆڕێکی یادکردنه‌وه و ڕێزگرتنی له خه‌باتی 60 ساڵه‌ی که‌ریم حیسامی پێکهێنا. نزیکه‌ی 150 که‌سایه‌تی و نوێنه‌ری ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان به‌شداریی کۆڕه‌که‌یان کرد. له‌و کۆڕه‌دا، وتاری خواره‌وه‌م پێشکه‌ش کرد.
به‌خێر بێن بۆ ئه‌م کۆره یادکردنه‌وه و ڕێزلێنانه له مامۆستا که‌ریم حیسامی نه‌مر
که‌ریم حیسامی خه‌باتکارێکی خۆڕسک ، ئازا ، به‌رهه‌ڵستکار ، شێلگیر ، نه‌سره‌وتوو و نوێخواز بوو. بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ دژی ڕژێمی پاشایه‌تی له ئێران خه‌باتی کرد و زیندان و ئه‌شکه‌نجه به‌چۆکیدانه‌هێنا.
"ئه‌مه جاری یه‌که‌م نیه کۆماری ئیسلامی ئێرانهه‌وڵی تیرۆری سه‌فیری عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌دات"
17:02 *2011/10/13
درێژه‌ی بابه‌ت...
ئه‌مه جاری یه‌که‌م نیه کۆماری ئیسلامی ئێرانهه‌وڵی
تیرۆری سه‌فیری عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌دات
ڕۆژی 11/10/2011 دادیاری گشتیی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئەمریکا، په‌رده‌ی له‌سه‌ر تاوانێکی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ڵگرت و گوتی پۆلیسی ئه‌منییه‌تی ئه‌مریکا، پیلانێکی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی له واشنتۆن پوچەڵ کردوه‌تەوە. حکومه‌تی ئێران بەنیاز بوو سه‌فیری عەرەبستانی سعودی لە واشنتۆن بکوژێت، هه‌ردوو سه‌فاره‌تی ئیسرائیل و عه‌ره‌بستان له‌و شاره بته‌قێننه‌وه.
"ڕانانی کتێبی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له 10 ساڵ دا"
09:35 *2011/8/22
رۆژهەڵاتی کوردستان لە دە ساڵدا (1978 تا 1988)17 Aug 2011
نووسینی: حامید گەوهەری
چاپ و بڵاوکردنەوەی: گۆڤاری کوردستانی سەدەی بیست و یەک
ساڵی بڵاوبوونەوە: هەولێر 2011
چاپخانەی: رۆژهەڵات
درێژه‌ی بابه‌ت...
شیکردنەوە: رەسووڵ سوڵتانی
لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراقدا و دواتریش لە کاتی هێرشی هێزە هاوپەیمانەکاندا بۆ سەر عێراق، زۆر جاران لە خەڵکی نەخوێندەوار و ناتێگەیشتووی لە دنیا بێ خەبەرم دەبیست کە دەیانگوت: "قارەمان و پاڵەوانی وەک سەدام حوسێن حەیفە لێ بکەوێ." ئەوانە کێ بوون؟ هەر بە راستی پێت وایە ئەوانە بۆ چرکەیەکیش یان نەخێر هێندەی نووکە دەرزییەکیش خێر و بێرێکیان لە سەدام و دەسەڵاتەکەی پێ گەیشتبێ؟ نا، نا، بە دڵنیاییەوە نا. ئەوانە کەسانێک بوون کە، تاقە پیت و وشەیەکیان نەخوێندبۆوە و لە شار یان گوندەکەی خۆیان بەو لاوە، هیچ کوێ‌یان نەدیبتوو. ئەوانە خەڵکێکی نەخوێندەواری بێ ئاگا لە دنیا و مێژوو بوون. ئاگایان نەک لە دنیای دەرەوە و کار و کردەوەی جەنایەتکاران و دەسەڵاتداری وەک سەدام نەبوو، بەڵکو ئاگایان لە قوونەبانی ماڵەکەی خۆیشیان نەبوو. بۆیە ئێستاش کە ئاوڕ لەو رۆژانە دەدەمەوە و لاپەڕەکانی بیرەوەریم هەڵدەدەمەوە، هیچ پێم سەیر نییە کەسانێک ئاوایان بیر کردبێتەوە. بەڵام پێم سەیر دەبێت و زەردەواڵەی هەزاران پرسیار لە مێشکمدا دەهارووژێن ئەگەر بزانم یان ببیستم یان ببیستمەوە کە خوێندەوارێک قسەیەکی ئاوای بە زاریدا بێ. چونکە ئەگەر ئێمە مێژوومان وەک دەرسێک و بوارێک لە زانکۆشدا نەخوێندبێ، لانیکەم لەم سەردەمی تەکنۆلۆژیایەدا، هەر هەموومان کەم تا زۆر چاومان کراوەتەوە و لایەنە شاراوەکانی ژیانی دیکتاتۆرەکانمان بۆ روون کراوەتەوە. کێ بێ و رۆژانە لە شاشەی تەلەفزیۆنەکانەوە بە دیتنی ئەو گۆڕە بە کۆمەڵانەی دەدۆزرێنەوە و دەدرێنەوە، دڕندەیی سەدام حوسێن و سیستەمەکەی بۆ دەرنەکەوتبێ؟ کارم بەو کەسانە نییە کە لۆکەی نەزانینیان خستووەتە گوێچکەیانەوە، یان ئەوانەی لە بەعسییەکان خراپتر و رقنتر، لە کورد و دەسەڵاتەکەی دەڕوانن و هیچ لایەنێکی باشی دەسەڵاتی کوردی نابینن و بە داخەوە زۆر جاران لێشیان دەبیستینەوە کە دەڵێن "سەد خۆزگە بە بەعس". دیارە ئەو رستە قێزەونە شتێک نییە لە ناکاو و بێ ئاگایانە دەرببڕدرێ. ئەوە بەرهەمی روانین و بیرکردنەوەیەکی دوژمنانەیە بەرانبەر کورد و دەسەڵات و دەستکەوتەکانی و ئەگەر دەسەڵاتی کوردی دنیاشی بۆ بکاتە بەهەشت، ئەو دانی بەخێری هەر پێدا ناهێنێ.
"کورده‌کانی ستۆکهۆڵم دژی کۆماری ئیسلامی ڕاپه‌رین "
08:22 *2011/8/15
درێژه‌ی بابه‌ت...
کورده‌کانی ستۆکهۆڵم دژی کۆماری ئیسلامی ڕاپه‌رین
پتر له مانگێکه سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران، زۆر بێ به‌زه‌ییانه گوند و ناوچه‌کانی سه‌رسنوور و خاکی هه‌رێمی باشوری کوردستان تۆپ باران ده‌کات و له‌گه‌ڵ کوشتنی ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکی مه‌ده‌نی، زیانێکی زۆری ئابووریی به دانیشتوانی ناوچه سنورییه‌کان گه‌یاندووه و سه‌دان که‌سیشی ناچارکردووه شوێنی ژیانی خۆیان به‌جێهێڵن.
"سوپاسنامەی سەرۆک مەسعود بارزانی"
08:47 *2011/7/31
درێژه‌ی بابه‌ت...
به ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
سوپاسی بێپایانی خوای په‌روه‌ردگار ئه‌كه‌م كه یارمه‌تی داین رێوره‌سمی ماته‌مینی خوالیخۆشبوو "حه‌مایل خانی" دایكم به‌ئارامی و ئاسایی به‌رێوه بچێت.
سوپاسی گه‌رمی پڕ له قه‌درزانین و نه‌وازش بۆ گشت ئه‌و هاوڵاتییه به‌رێزانه و به‌رپرسانی حكومی و حیزبی عێراقی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان كه به‌شداربوون له ماته‌مینه‌كانی سلیمانی و هه‌ولێر و كه‌ركوك و دهۆك و هه‌رجێگه‌یه‌كی ناو وڵات و ده‌ره‌وه.
"کۆچی دوایی حه‌مایل خان دایکی سەرۆک مەسعود بارزانی و هاوسەری سەرۆک مستەفا بارزانیی نه‌مر"
08:19 *2011/7/31
درێژه‌ی بابه‌ت...کۆچی دوایی حه‌مایل خان دایکی سەرۆک مەسعود بارزانی و هاوسەری سەرۆک مستەفا بارزانیی نه‌مر
به‌یانی ڕۆژی 27/7/2011 ، حه‌مایل خانی هاوسه‌ری سه‌رۆک مسته‌فا بارزانیی نه‌مر و دایكی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له نه‌مسا کۆچی دوایی کرد و ته‌رمه‌که‌یان گه‌ڕانده‌وه بۆ کوردستان و به به‌شداریی سه‌رۆک بارزانی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و مام جه‌لال سه‌رکۆماری عێراق و ژماره‌یه‌کی زۆر له به‌رپرسانی حیزبی و حکومی له بارزان به خاکی پیرۆزی کوردستانیان سپارد.
"هه‌وڵدان بۆ تێکشکاندنی هه‌ڵوێستی ڕژێمی سه‌ربازیی ئیسلامیی تاران سه‌باره‌ت به باشوری کوردستان، ئه‌رکی هه‌موو کوردێکه"
20:24 *2011/7/13
درێژه‌ی بابه‌ت...هه‌وڵدان بۆ تێکشکاندنی هه‌ڵوێستی ڕژێمی سه‌ربازیی ئیسلامیی تاران سه‌باره‌ت به باشوری کوردستان، ئه‌رکی هه‌موو کوردێکه
پتر له 14 ساڵه سوپای ڕژێمی سه‌ربازیی ئیسلامیی تاران گوند و کێڵگه‌کانی زنجیره چیای قه‌ندیل تۆپباران ده‌کات. به‌هۆی ئه‌و تۆپبارانانه‌وه، هه‌تا ئێستا چه‌ندان مرۆڤی سڤیل کوژراون، یان خانووه قورینییه‌کانیان ڕوخێنراوه، یان باخ و مه‌زرا و ده‌غلودانیان که ته‌نها داهاتی خه‌ڵکی هه‌ژاری ئه‌و گوندانه‌یه سوتێنراوه و خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ش ئاواره کراون.
"چه‌ند خوله‌کێک بۆ ماڵئاوایی یه‌کجاره‌کی"
09:06 *2011/6/28
درێژه‌ی بابه‌ت...
وتاری حامید گه‌وهه‌ری له ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنان له خه‌باتی غه‌نی بلوریان
ڕۆژی 21/5/2011 کۆمیته‌یه‌ک له‌ژێر ناوی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاریی ڕێزلێنان له خه‌باتی مامه غه‌نی بلوریان له برلین پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، یادی مامه غه‌نی کرده‌وه. بڕیار وابوو له‌و یادکردنه‌وه‌یه‌دا به‌شداربم و وتارێک پێشکه‌ش بکه‌م که بۆم نه‌گونجا به‌شداریی بکه‌م و به‌م وتاره‌ی خواره‌وه به‌شداریم کرد. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، کاک فه‌رهاد سارایی وتاره‌که‌ی منی به زمانی فارسی خوێنده‌وه.
چه‌ند خوله‌کێک بۆ ماڵئاوایی یه‌کجاره‌کی
کات 22:30 وه‌ک هه‌موو شه‌وێک ده‌ڵێت : (مه‌رزه بچووه بنوو.) به گوێره‌ی عاده‌ت خۆی له ژوری میوانان (دیوه‌خان) ده‌نوست و مه‌رزیه خانم له ژوری خه‌وه‌که‌یان. به گوتنی ئه‌و ڕه‌سته‌یه سه‌ری له‌سه‌ر باڵنجه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی دانا و بێده‌نگ بوو. ئه‌و هه‌رکه سه‌ری ده‌که‌وته سه‌ر باڵنج خه‌وی لێده‌که‌وت
"برگزاری مراسم يادبود مامه غنی بلوريان در برلين"
09:02 *2011/6/28
برگزاری مراسم يادبود مامه غنی بلوريان در برلين
برای بزرگداشت ياد مامه غنی بلوريان، از رهبران سرشناس مردم کردستان و مبارز راه صلح، آزادی، عدالت و بهروزی مردم ايران گرد هم آئيم.
در اين مراسم فرخ نگهدار، حامد گوهری و توفيق سهرابی سخن خواهند گفت.
زمان: ساعت 30/18روز شنبه 21 ماه مه 2001
مکان: شهرداری شونه برگ
John-F.-Kennedy-Platz 1
10825 Berlin
کميته ی برگزاری بزرگداشت مامه غنی بلوریان
"وتووێژ به بۆنه‌ی سییه‌مین ساڵی دامه‌زرانی فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان له سوید"
09:55 *2011/6/24
درێژه‌ی بابه‌ت...وتووێژ به بۆنه‌ی سییه‌مین ساڵی دامه‌زرانی فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان له سوید
ئه‌م وتووێژه‌ی به بۆنه‌ی سییه‌مین ساڵی دامه‌زرانی فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان له سوید، ئه‌نجامی گرتووه و پرسیاره‌کان له‌لایه‌ن پرشنگ توانا سکرتێری فیدراسیۆن له‌من کراوه.
پرسیار: له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک فیدراسیۆن دامه‌زرا؟
حامید: به‌رله‌وه‌ی که وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌تان بده‌مه‌وه پێمخۆشه ئاماژه به مێژووی دامه‌زراندنی فیدراسیۆن و دامه‌زرێنه‌رانی بکه‌م که بریتی بوون له شه‌ش کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگریی چوار ڕێکخراوی سیاسی باکوری کوردستان به ناوه‌کانی:
"وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان له سییه‌مین ساڵی دامه‌زراندنیدا"
09:48 *2011/6/24
درێژه‌ی بابه‌ت...وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان له سییه‌مین ساڵی دامه‌زراندنیدا
ڕۆژی 14/5/2011، کۆمیته‌ی گشتی فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان سییه‌مین ساڵی دامه‌زراندنی فیدراسیۆنی له ستۆکهۆڵم ڕه‌ستورانی دارین پیرۆز کرد. کۆمیته‌ی گشتی من و چه‌ند سه‌رۆک و سکرتێری پێش‌و و چه‌ند تێکۆشه‌ری دێرینی فیدراسیۆنی بانگهێشتی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه کردبوو.
"مهاباد شوێنی به ڕێکخراوکردنی بزوتنه‌وه‌ی کوردی"
09:01 *2011/5/10
مهاباد شوێنی به ڕێکخراوکردنی بزوتنه‌وه‌ی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
مهاباد شارێکی گرنگ و به‌رچاوه. له کۆنه‌وه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی تێدا به‌رزه و به شوێنێکی ستراتیژیی ده‌ناسرێت. پانتایی 2591 کیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه و ده‌که‌وێته نێوان هێڵی درێژیی (43 - 45) پله‌ی ڕۆژهه‌ڵات و هێڵی پانیی (36- 46) پله‌ی باکوری هێڵی گرینویچ. که‌ش و هه‌وای کوێستانییه. زستانه‌کانی سارد و هاوینه‌کانی خۆش و دڵگیرن. چیا به‌رز و سه‌رکه‌شه‌کانی "کانی شێخان، خه‌زایی، قوڵقوڵاخ، قه‌ڵای سارم به‌گ، زاوا و بوک، داشا مه‌جید و به‌رده سپیان" ده‌وریان پاوان کردووه و ڕوبارێکی به ناودا ده‌ڕوات که سه‌رچاوه‌که‌ی له به‌رزاییه‌کانی "جانداران" له باشوری خۆرئاوای مهاباده‌وه‌یه و هه‌ر به ناوی ڕوباری مهاباده‌وه ده‌ناسرێت. له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریی محه‌مه‌د ڕه‌زا شای په‌هله‌وییدا، ئه‌ندازیاره یوگۆسلاڤییه‌کان به‌نداوێکیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕوباره دروستکرد که به سه‌دی مهاباد ده‌ناسرێت و له باشوری ڕۆژئاوای مهاباد دایه. ئه‌و به‌نداوه ڕۆژی 2/7/1349 که‌وته بواری که‌ڵکلێوه‌رگرتنه‌وه.
درێژه‌ی بابه‌ت...
"له په‌رله‌مانه‌وه بۆ شه‌قام و له‌وێوه بۆ خوێندنگه و بنکه ته‌ندروستییه‌کان! ئه‌ی ئه‌م جاره‌یان بۆ کوێ؟"
13:48 *2011/4/29
له په‌رله‌مانه‌وه بۆ شه‌قام و له‌وێوه بۆ خوێندنگه و بنکه ته‌ندروستییه‌کان!
ئه‌ی ئه‌م جاره‌یان بۆ کوێ؟
گه‌لی ئێمه پتر له دوو مانگه له باشوری کوردستان ڕووبه‌ڕووی کاره‌ساتێک بووه‌ته‌وه که پێشتر به بیری هیچ تاکێکی کورد و ته‌نانه‌ت دوژمنانی کوردیش‌دا نه‌داهات. له سه‌ره‌تای ئازادبوونی کوردستان له هێزه‌کانی ڕژێمی به‌عس له ساڵی 1991 دا، داگیرکه‌رانی کوردستان هه‌وڵی زۆریاندا که کورد نه‌بێته خاوه‌ن داموده‌زگای حکومی و به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌که‌ی پێنه‌سپێردرێت.
درێژه‌ی بابه‌ت...درێژه‌ی بابه‌ت...وتاری حامید گه‌وهه‌ری له ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنان له خه‌باتی غه‌نی بلوریان
غه‌نی بلوریان خاوه‌نی چوار خسله‌تی نه‌ته‌وه‌یی ، ئازادیی ، ئاشتیی و خۆڕاگریی بوو. ئه‌و هه‌رگیز نه‌یشارده‌وه که به هۆی کاکه مینه‌ی خزمه‌تکاری ماڵه‌که‌یانه‌وه له‌گه‌ڵ به‌شێک له مێژووی گه‌لی کوردستان، له شێخ عه‌بدولقادر و شێخ عوبه‌یدوڵاوه تا ده‌گاته بزووتنه‌وه‌ی بارزان و کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کوردستان ئاشنا بووه.
"به‌شێک له ژیاننامه‌ی غه‌نی بلوریان"
11:16 *2011/4/13
درێژه‌ی بابه‌ت...
به‌شێک له ژیاننامه‌ی غه‌نی بلوریان
ئه‌م به‌شه له کؤڕی ڕێزلێنان له خه‌باتی غه‌نی بلوریان له کۆڵن خوێندرایه‌وه
غه‌نی بلوریان ساڵی 1303 هه‌تاوی له ناو بنه‌ماڵه‌یه‌کی سامانداری شاری مهاباد چاوی به ژین کردووه‌ته‌وه. خوێندنی سه‌ره‌تایی له مهاباد و دواناوه‌ندیی له مهاباد و تاران خوێندووه. له سه‌رده‌می کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کوردستاندا ، به‌هۆی کاکه مینه‌ی خزمه‌تکار‌یانه‌وه ، ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌شێک له مێژووی بزووتنه‌وه‌کانی کوردستان په‌یدا کردووه.
"ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنان له خه‌باتی غه‌نی بلوریان له کۆڵنی ئه‌ڵمانیا"
11:14 *2011/4/13
درێژه‌ی بابه‌ت...
ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنان له خه‌باتی غه‌نی بلوریان له کۆڵنی ئه‌ڵمانیا
ڕۆژی 9/4/2011 ڕێوڕه‌سمێکی شایسته بۆ ڕێزلێنان له غه‌نی بلوریان قاره‌مانی زیندانه‌کانی محه‌مه‌د ڕه‌زا په‌هله‌وی ، له‌سه‌ر ئه‌رکی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانیی له هۆتێل بارچلۆ ، له شاری کۆڵنی ئه‌ڵمانیا پێکهات. سه‌دان که‌س کورد و ئێرانیی به‌شداریی ڕێوڕه‌سمه‌که‌یان کرد.
"کۆماری دیموکراتی کوردستان 22-1-1046 تا 17-12-1046"
09:50 *2011/3/31
درێژه‌ی بابه‌ت...
ئاسۆی کتێبخانه‌کان سلێمانی
چاپکراوی نوێ
ڕانانی. ئاشتی عوسمان دانش
له دوو تیۆی چاپێکی قه‌شه‌نگدا، نووسه‌ر (حامید گه‌وهه‌ری) کتێبێکی قه‌واره مام ناوه‌ندی (416) لاپه‌ڕه‌ییدا، به‌ناوی کۆماری کوردستان، له‌مساڵدا به‌چاپ گه‌یاندوه، دیاره نووسه‌ر له هه‌وڵێکی فراواوندا بۆ نووسینی ئه‌م کتێبه پشتی به چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوویی و کتێبی وه‌رگێڕاو و نامه و کۆڕ و لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌ستووه و کردوونی به سه‌رچاوه‌ی زانستی و باوه‌ڕپێکراو.
